هەرێم نیوز
ئا: دەریا
١- گرنگی دان بەخواردنێکی کەم چەوری و ته‌ندروست ، ، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.
٢- گرنگیدانی تایبه‌ت به سه‌وزه (وه‌كو خه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) و میوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێ‌و و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نیه‌كان زۆر به‌سووده بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه چه‌وری خوێن زیاددەكا).
٣- بۆ نانی بەیانیان وا باشە دوورکەویتەوە لە خواردنی سەر توێژی ماست و قەیماغ و کەرە و پەنیری زۆر چەور.
٤- وا باشه نه‌خۆشه‌كه زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه له خواردنی سوره‌وەكراو و له‌فه‌و پیتزا.
٥- بۆ گۆشتیش پێویسته زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.
٦- بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت هەفتەی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یەک سەعات وەرزشێکی مام ناوەند - قورس بکات.
٧- ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه كه‌سه‌كه ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
بەھیوای لەشساغی بۆ ھە موولایەک