دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 20/06/2024

چەند زانیارییەك لەسەر مانگی زەوی

هەرێم نیوز 

٭ مانگی زەوی یەکێکە لە پێنج مانگە گەورەکانی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر.
٭ تەمەنی مانگ نزیکەی 4.6 ملیار ساڵە، کە دەکاتە هەمان تەمەنی زەوی.

٭ دوری نێوان مانگ و زەوی دەگاتە نزیکەی 384 هەزار کیلۆمەتر.

٭ تیرەی مانگ دەگاتە 3476 کیلۆمەتر.

٭ مانگ 27.3 ڕۆژ جارێك خولێك بە دەوری زەویدا تەواو دەکات، خێرایی خولانەوەکە دەگاتە 3.700 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

٭ مانگ لەگەڵ زەویدا بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە بەهەمان ماوەی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا. 

٭ ئێمە لە زەویەوە تەنها یەك ڕووی مانگ دەبینین، چونکە خولانەوەی بەدەوری زەوی و خۆیدا وەکو یەکە، واتە هەرگیز دیوەکەی تری مانگ نابینین.

٭ شێوەکەی گۆییەو بەهۆی ڕۆشنایی خۆر لەسەر ڕووی مانگ دەیبینین.

٭ خۆرگیران بەهۆی سێبەری مانگەوەیە لەسەر زەوی، مانگگیرانیش بەهۆی سێبەری زەویەوەیە لەسەر ڕووی مانگ.

٭ هۆکاری گۆڕانکاری شێوەکەی کە هەر ڕۆژێك بەشێوەیەکە بەهۆی سوڕانەوەیەتی بەدەوری زەوی و جیاوازی بەرکەوتەی تیشکی خۆرە لەسەر ڕووی مانگ، ئەو گۆڕانکارییەش تەنها لەسەر زەویەوە بەوشێوەیە دەبینرێت، ئەگینا مانگ خۆی بەردەوام ڕوویەکی  واتە بەشێکی ڕۆژە و ڕویەکی شەوە.

٭ پلەی گەرمی سەر ڕووی مانگ دیوە ڕۆژەکەی دەگاتە زیاتر لە 127° پلەی سەدی و دیوە شەوەکەی دەگاتە زیاتر لە -173° ژێر سفری سەدی.

ئا. سیروان ساڵح



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP