دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەنجومەنی ئاسایش پێشنیاری ئاگربەستی لە غەززە پەسەندکرد

هەرێم نیوز 

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیاری ئاگربەستی سێ قۆناغیی ئەمریکا  بۆ شەڕی غەززە پەسەندکرد.

ئەنجومەنی ئاسایش بەدەرکردنی بڕیارێک پشتیوانی لە پێشنیازەکەی بایدن دەکات بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە.

نوێنەری ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند گەلی فەلەستین بەهۆی حەماسەوە لەدۆزەخدا دەژین.

راشیگەیاند حەماس چیدی توانای هێرشی هاوشێوەی حەوتی ئۆکتۆبەری نەماوە.

ئەمریكا پێشتر داوای كرد ئەو پێشنیاری ئاگربەستەی بایدن هەفتەی پێشتر ڕایگەیاند و لەلایەن ئیسرائیلەوە ئامادەكراوە، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەنگی لەسەر بدرێت و پشتیوانی بكرێت.

جێگری نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان  باسی لەوە كرد كە ئەو ڕێككەوتنە سێ قۆناغییە پشتیوانی نێودەوڵەتیی لێبكرێت ئەوا پرۆسەی ئاگربەست خێرا دەبێت، ئەگەر ئاگربەست ببێت ئەوا هەم دیلەكان ئازاد دەكرێن، هەمیش ئیسرائیل بەپێی هەلومەرجەكانی ڕێككەوتنەكە لە ناوچەكانی نیشتەجێبوونی غەززە دەكشێتەوە.

وتیشی: "ئیسرائیل ئەم ڕێككەوتنەی قبوڵ كردووە، ئێستا دەرفەتی ئەوە هەیە ئەنجوومەنی ئاسایش ببێتە یەك دەنگ و داوا لە حەماس بكرێت قبوڵی بكات".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP