دواین هەواڵ

جیهان‌

 26/07/2024

حەماس: لەزیندانی ئیسرائیل سەرکردەیەکمان کوژراوە

هەرێم نیوز

دەسەڵاتی فەلەستین و بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ هەینی، کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس لە کەرتی ڕۆژئاوا لە زیندانێکی ئیسرائیلیان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ڕێکخراوی زیندانیانی فەلەستین، ڕێکخراوی کاروباری زیندانیان ڕایگەیاند کە مستەفا محەمەد ئەبوعرا (٦٣ ساڵ) "بەهۆی ئەشکەنجەدان و کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست" لە زیندانەکانی ئیسرائیل کوژراوە و ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە بە "تیرۆرکردنی لە ڕێگەی کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست."

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە "زیاتر لە 38 دیل" کە لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە دەستگیرکراون، "لەژێر ئەشکەنجەدان و لە ئەنجامی بارودۆخی نامرۆڤانەی دەستبەسەرکردندا و مامەڵەی خراپ بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەگەڵ زیندانییەکان، کوژراون."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP