دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10/06/2024

مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی پرۆژەی هەژماری من مووچەکانیان وەربگرن

هەرێم نیوز 

سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری زۆربەی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و فەرمانبەرانیش لە 32 بنکە دەتوانن مووچەکانیان لە رێگەی هەژماری منەوە وەربگرن.

دوای ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار، تیمی هەژماری من ڕاگەیاند، مووچەخۆران سبەی دەتوانن لە 32 بنکە تایبەت بە ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM لە شاری هەولێر مووچەکانیان وەربگرن، بەراورد بە مانگی ڕابردوو 20 بنکەی ڕاکێشانی پارە زیادی کردوو.

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگی نیسان زیاتر لە 25 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی "هەژماری من" و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە "ATM"ـەوە مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرت، ئەم مانگە ژمارەکە بۆ زیاتر لە 50 هەزار مووچەخۆر بەرز دەبێتەوە.

به‌پێی ئامارەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و 235 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.

بەگوێرەی زانیارییەکان: تیمەکانی هەژماری من لەبەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە ئەرک دەبن بۆ پێدانی زانیاری بە مووچەخۆران و هاوکارییان دەکەن لە پێدانی زانیاری لەبارەی شێوازی بەکارهێنان و ڕاکێشانی پارە و ئەم تیمانە لە هەموو بنکەکانی ڕاکێشانی پارە لە ماوەی دابەشکردنی مووچە جێگیر دەکرێن بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ مووچەخۆران بکەن.

ناونیشانی شوێنی ئامێرەکانی ATM:

هەولێر، خوار پارکی شار، بەرامبەر بازاڕی نیشتمان

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، سەروەران، نزیک بانکی سەروەران

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 30 مەتری نزیک زانکۆی کوردستان

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، پشت وەزارەتی پێشمەرگە\

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک "

هەولێر، جووتسایدی بەحرکەی کۆن، بەرامبەر قۆتابخانەی زانیاری

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، زانکۆ، بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی بنەسڵاوەی کۆن، ریزی پارکی باداوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک بەردەم کۆلێژی ئاداب

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک بەردەم کۆلێژی زانست

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەسنەزان، نزیک ماجیدی لاند

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی مووسڵ- هەولێر، نزیک دادگای تێهەڵچوونەوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 60 مەتری بەردەم نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 60 مەتری نزیک هۆتێل ڤان رۆیاڵ

بانکی بەردەست "جیهان "

هەولێر، شەقامی 60 مەتری بەردەم وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقامی 30 مەتری چواریانی شەقامی پزیشکان و تەیراوە

بانکی بەردەست "جیهان "

هەولێر، شەقامی 60 مەتری یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بازاڕی لەنگە

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر زانکۆی جیهان، وار تاوەرس

بانکی بەردەست " ئار تی بانک"

هەولێر، رێگەی کەسنەزان، بەردەم نەخۆشخانەی رزگاری

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری، بەردەم بانکی قەڵات

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری، بەردەم کۆلێژی دەرمانسازی

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک، تەنیشت بانکی زانکۆ

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بی بی ئەی سی"

هەولێر، شەقامی شۆڕش، بەرامبەر نەخۆشخانەی لەدایکبوون

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی منارە، بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک "

هەولێر، شەقامی نەورۆز، خوار نەخۆشخانەی پاکی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بی بی ئەی سی"

هەولێر، گەڕەکی ئازادی بەردەم یاریگای فرانسۆ هەریری

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، گەڕەکی ئازادی نزیک نەخۆشخانەی نانەکەلی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، بنەسڵاوە، بەردەم بانکی بنەسڵاوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، بەحرکە، نزیک خوار مزگەوتی رەشید گەردی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقڵاوە، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، خەبات، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP