هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و له رۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڕی 419 ملیار و 190 ملیۆن دینار وه‌ك شایسته‌ی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی (حوزه‌یران/6) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئایار/5) ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خانه‌نشینی سه‌ربازی له لیسته‌كه‌دا نییه به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی ته‌مویله‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، هه‌ر كات ته‌مویله‌كانیان گه‌یشته ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌كانیان ده‌كرێت.
هەر ئەمڕۆ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی مانگی 4ی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەمڕۆ دوشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 4ی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.