دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10/06/2024

مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.  

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی مانگی 4ی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەمڕۆ دوشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 4ی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 10ی حوزەیران هەریەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان و پاسەوانی وەزارەتی ناوخۆ/سلێمانی مووچە وەردەگرن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP