دواین هەواڵ

عێراق‌

 08/06/2024

دكتۆرای سیاسیەكانی عێراق بەهای بۆ بڕوانامەی باڵا نەهێشتووەتەوە

هەرێم نیوز

سیاسی و بەرپرسانی حزبە باڵادەستەكانی عێراق، بەردەوامن لە كێبڕكێكردن لەسەر ناونیشانی زانستی، بە دیاریكراوی (دكتۆرا) چونكە پێیانوایە ئەو ناونیشانە، پێگەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی زیاتریان پێدەبەخشێت. لەماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە 500 سیاسی و بەرپرس و میدیاكار لە عێراق بڕوانامەی دكتۆرایان بەدەستهێناوە

رۆژنامەی العربي الجدید لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە: سیاسیەكانی عێراق بە ئاسانی ناونیشانی دكتۆرا لە زانكۆكانی لوبنان و ئێران و روسیاو قوبرس و هیند بەدەستدەهێنن، ئەوە لەكاتێكدایە، دكتۆرای سیاسیە عێراقیەكان، بەهای بۆ بڕوانامەی باڵا نەهێشتووەتەوە, بەتایبەت كە لەم ساڵانەی دوایدا ژمارەی ئەو سیاسیانە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، ئەو ناونیشانەیان بەدەستهێناوە.

لە بڵاوکراوەکەشدا هاتوە، هاوشانی ئەمە كێبڕكێیەكی توند لەنێوان زانكۆكانی لوبنان و ئێران و روسیادا هەیە بۆ كەمكردنەوەی نرخەكان بۆ خوێندكارە عێراقیەكان، بەجۆرێك زانكۆ نوێكانی قوم و تاران و مەشهەدی ئێران بڕوانامەی ماستەر بەرامبەر بە سێ هەزار دۆلار و دكتۆراش بەرامبەر بە پێنج هەزار دۆلار دەدەن بە خوێندكار.

بەرپرسێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرایكردووە، 500 سیاسی و بەرپرسی حكومی و تەنانەت دادوەر و راوێژكارو, هەندێك لە پێشكەشكارە ناسراوەكانی بەرنامە سیاسیە رۆژانەكان. لەماوەی چوار ساڵی رابردودا بڕوانامەی دكتۆرایان بەدەستهێناوە.

زۆرێك لەمانە تەنانەت گفتوگۆی، نامەی ماستەرو دكتۆراكەشیان لەدورەوە ئەنجامداوەو, نەچوونەتە زانكۆكان.

رۆژنامەکە دەشڵێت: ناونیشانە زانستیەكان لە زانكۆكانی ئێران و لوبنان بەبێ‌ ماندبوون بەدەستدێت، لەبەرامبەر بڕێك پارەی دیاریكراو، كە لەماوەی رابردودا بەشێكی زۆری سیاسیەكان بونەتە خاوەنی، هەندێكیان ئاشكرایان كردووەو هەندێكی تریشیان شاردویانەتەوە، لە ترسی روبەڕوبونەوەی هێرشی میدیایی بۆ سەریان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP