هەرێم نیوز
ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ هێرشێكی فراوان بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەكات، ئەمریكاش نیگەرانی خۆی لە هێرشەكانی میلیشیاكان بۆ سەر ئیسرائیل بە سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیاندووە.
هەفتەی رابردوو، گرووپە چەكدارەكانی عێراق زۆرترین هێرشەیان كردە سەر ئیسرائیل، دوێنێ ئەمریكا لەبارەی هێرشەكان هۆشداری بە عێراق دا.
رۆژنامەی (الشرق الاوسط لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاندوە، پێشبینی دەكرێت پێگەی میلیشیا هاوپەیمانەكانی عێراق روبەڕوی هێرش ببنەوە، بەهۆی زیادبوونی هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل.
سەرچاوە سیاسی و حكومیەكان دەڵێن: گورزی چاوەڕوانكراو و حەتمی دەكرێتە سەر گروپە چەكدارەكان، بەڵام رەتیانكردووەتەوە ئەو لایەنە دەستنیشان بكەن كە دەكرێتە ئامانج.
میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل پلانی هێرشێكی فروانی داناوە بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی عێراق. ئەو هەڕەشەیە دوای ئەوەدێت، گروپە چەكدارەكانی عێراق لەم هەفتانەی دوایدا هێرشە موشەكییەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل چڕكردووەتەوە، ئەوەش مەترسی واشتنۆنی زیاتر كردووە لە تۆڵەی چاوەڕوانكراوی ئیسرائیل.
سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: پێدەچێت گروپە چەكدارەكان بڕیاڕی یاخیبونیان دابێت, بەهۆی ناكۆكیان لەسەر هەژموون و پشك لەنێو هێزە شیعیەكاندا, پەیامەكەشیان بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئێرانە.
حكومەتی عێراق نیگەرانە لە لێكەوتە مەترسیدارەكانی ئەگەری هێرشكردنە سەر گروپە چەكدارەكان, سەرچاوەیەكی باڵا لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: سودانی فشارەكانی چڕكردووەتەوە بۆ راگرتنی هێرشەكان بۆ سەر ئیسرائیل لەناوخۆی عێراقەوە.
هاوکات، گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ئامانجێكی گرنگیان له ناو ناوچه داگیركراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كرده ئامانج”، جه‌ختیشیكرده‌وه، “به‌رده‌وام ده‌بین له وێرانكردنی مۆڵگه‌كانی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی قۆناغی دوه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركاری و پشتیوانی له فه‌ڵه‌ستینیه‌كان”.
ناوبه‌ناو هێزه‌كانی گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌رپرسیارێتی بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و عێراق له كاردانه‌وه به شه‌ڕی وێرانكه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له ئه‌ستۆ ده‌گرن و ئه‌مریكاش هۆشداری ده‌دات كه "ژماره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه چه‌كدارییه‌كان زیاد ده‌كات"، له وه‌ڵامی به‌رده‌وامی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن بۆ سوپای ئیسرائیل”.