هەرێم نیوز
هاوپەیمانی تەقەدوم جیابوونەوەی تێدەکەوێت دەبێت و کۆمەڵێک ئەندامیان پاش جیابوونەوەکە فراكسیۆنێکی دیکەیان پێكهێناوە.
ژمارەیەك لە ئەندامانی هاوپەیمانی تەقەدوم لە ئەنجومەنی نوێنەران جیابوونەوەی خۆیان لە هاوپەیمانێتییەکە ڕاگەیاند و پاش ئەوەش فراكسیۆنێكی نوێیان ڕاگەیاند بەناوی موبادەرە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، 15 ئەندامی هاوپەیمانی تەقەدەم ئاشکرایان کرد، کە وەكو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەڵێنیان بە دەنگدەرانیان داوە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی گەل بكەن و پارێزگاری لە وڵات و دەستور بكەن.
دەشڵێن هەر لەم ڕێگەیەدا، هەنگاوێكیان ناوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی جەماوەرەكەیان و پارێزگاكان و تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەو چوارچێوەیەشدا لە تەقەدوم كشانەوە و فراكسیۆنی موبادەرەیان پێكهێناوە.
ئەو 15 ئەندامە لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، فراكسیۆنەكەیان پێداگرە لەسەر یەكدەنگی، و داوای بەدیهێنانی ئامانجەكان دەكەن لەگەڵ كاركردن بەو ڕێككەوتنەی كە بەهۆیەوە حكومەتی لێ پێكهێندراوە.