ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڕیاری گەڕانەوە بۆ پابەندییەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لە دژی ئێران پەسندکرد.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، تاران هاوکاریی پێویست ناکات و "پێویستە ئێران بەپەلە بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی".
ئاژانسەکە دەڵێت، "ئێران رێگەنادات پشکنەرانی ئاژانس چاودێریی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بکەن". دەشڵێت، تاران لەبارەی دۆزینەوەی گەردیلەی یۆرانیۆم لە دوو شوێنی نهێنی روونکردنەوە نادات.
پڕۆژەکە ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەیان کردووە و لە ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسند کرا.