دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/05/2024

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانیدا دەکرێت

هەرێم نیوز

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانیدا دەکرێت، عەمید ئارام محەمەد، وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاردەبێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە عەمید ئارام محەمەد دەکات بەهۆی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.

لەبارەی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، عەمید ئاسۆ شێخ تەها تاوەکو رۆژی پێنجشەممە دەوامی کردووە، بەڵام دەنگۆ هەیە رۆژی یەکشەممە ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکەدا بکرێت و عەمید ئارام محەمەد وەک بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکاربێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP