دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 23/05/2024

نەمانی پەیوەندی سێکسی لە نێوان ھاوسەران

سەرچیا رەسول

ساردبوونەوەی ئارەزووی سێکسی لە نێوان ھاوسەران دەبێتە ھۆی ئەوەی پەیوەندی سێکسی کەم بێتەوە و کەسەکە ناچاربێت بیر لە پەیوەندی تری سێکسی بکاتەوە.

نیشانەکانی ساردبوونەوەی ئارەزووی سێکسی:

١- کەسەکە مەیلی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە نیە.
٢- نەبوون یان کەمبوونەوەی وروژێنەری سێکسی لەلای کەسەکە.
٣- گەیشتن بە ئۆرگاسم بۆ کەسەکە ئەستەمە.
٤- کەسەکە لەکاتی رەقبوونی چووک ھەستی سێکسی ناوروژێت.
٥- ھەمیشە ئارەزووی سێکسی ھاوسەرەکەی دوادەکەوێنێت« ھەول دەدات ھاوسەرەکەی درەنگ ئارەزووی سێکسی بجولێت»
ھۆکارە کاریگەرەکانی بێ مەیلی سێکسی:
١- نەخۆشی و تێکچوونە دەروونیەکان، وەکو« خەمۆکی، دلەڕاوکێ، نەخۆشیە سایکۆتیکەکان،
٢- ھەندێ جۆری حەب و دەرمانەکان، کە دەبنە ھۆی نەمانی مەیلی سێکسی
٣- زیادبوونی کێش
٤- نەبوونی باوەڕبەخۆبوون
٥-کەمبوونەوە و تێکچوونی ھۆرمۆنە سێکسیەکان
٦- تێچکوونی ڤاجینیسمس لە ژنان، « ترسان لە دخولکردنی چووک بۆ ناو کۆئەندامی زاوزێ
٧- دووگیانی
٨- غەمباری
٩- سەرگەردانی لە کار و باری رۆژانە

*ساردبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و خیانەت

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، پەیوەندی ساردی سێکسی نێوان ھاوسەران، دەبێتە ھۆی زۆربوونی کێشەی نێوانیان، چونکە پرۆسەی سێکسی ھاوسەران پەیوەندیەکی بەھیزی لەگەل دەرووندرووستی و کوالێتی ژیانیانی ھاوسەران ھەیە،

بۆیە زۆر گرنگە کەسێک ھەستی بەم کۆمەلە نیشانە کرد، خێرا پشکنینە پێویستەکان ئەنجام بدات و دەست بکات بە چارەسەری، چونکە دەتوانێت ببێتە ھۆکاری زۆرترین کێشەی دەروونی و خێزانی و کۆمەلایەتی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP