هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم، خشته‌ی موچه‌ی مانگی 4ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا موچه‌ی موچه‌خۆران دابه‌شده‌كرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 5ـی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم خشتەی مووچەی مانگی چواری 2024ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم خشتەیە بەپێی ئەو تەمویلە ئامادە کراوە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە نێردراوە.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، تا ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌ریه‌ك له وەزارەتی پێشمەرگە، -فەرماندەی زێرەڤانی، یەکەی 70 و 80، دەزگا و ئەنجومەنی ئاسایش، بەرگری و فریاکەوتن دیارینه‌كراوه.