دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 14/05/2024

چات جی پیتی؛ ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت

هەرێم نیوز 

ئا. فواد زادە

ئەو گۆڕانکارییانەی کۆمپانیای OpenAI دوێنی کردی بە بڵاوکردنەوەی ChatGPT-4o دەبێتە وەرچەرخانی گۆڕینی هەڵسوکەوتەکانمان لەگەڵ زیرەکیی دەستکرد AI لەوانە:

- دەتوانی کامیراکەی خۆتی بۆ بکەیەوە وسەیرەی دیزاینەکەت بکات وەکو کەسێکی شارەزا لە گرافیک گفتوگۆی دیزاینەکەت لەگەڵ بکەی.

- هەر لە ڕێگەی کامیراوە دەتوانی بەیەکەوە هەر پرسیارێکت هەبوو لەسەر کاغەز یان وایتبۆرد بەیەکەوە حەلیبکەن.

- دەبێتە چاوساغ بۆ ئەو کەسانەی نابینان یان کێشەی بینینیان هەیە وەکو ئەپی Be My Eye بەڵام ئەوەیان AIیە وپێویست ناکات تەلەفۆن بۆ کەس بکات.

- دەبێتە وەستا وهەر شتێکت لێ عاسێ بوو بەیەکەوە چارەسەری بکەن.

- وەکو کەسێک دەتوانی هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەی وا هەست دەکەی کە بە فیعلی لەگەڵ کەسێکی ئاسایی دەدوێی لە ڕووی هەست وسۆز ودەربڕینەکان وئەویش دەتوانی میزاجت بزانێ لەڕێگەی دەنگ وڕەنگت.

- ئەپی سەر کۆمپیوتەرەکە دەتوانی یارمەتی تەواوت بدات لە کاری ڕۆژانەتدا.

- وەڵامدانەوەی ئەو ئەرکانەی کە پێی دەسپێری بێ ئەوەی بۆتۆ بگەڕێتەوە (وەکو ئەوە وایە کەسێکت ڕاسپاردووە بۆ کارەکەت!).

- وچەندین سینارێۆی تر وەکو دەگوتری سنوورت ئاسمانەکان دەبێت!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP