هەرێم نیوز
بازرگانێکی عێراقی بەناوی حاجی جیهاد قوڕەیشی دەڵێت، نزار عەبدولواحید برای شاسوار و سروە عەبدولواحید 5 ملیار دیناری ناوبراوی وخواردووە، هەروەها لەرێگەی بۆمبی چێنراوەوە ویستویەتی لەناوی ببات.
بە وتەی حاجی جیهاد، مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ نزار عەبدولواحید دا هەبوە، دەڵێت، ئامێر و شمەکی تەواوکاری کاری بیناسازی کە بڕەکەی 5 ملیار دینارە بۆ براکەی شاسوار عەبدولواحید دابین کردووە، بەڵام کاتێک ویستوویەتی پارەکەی وەربگرێتەوە ناونیشانی هەژمارێکی بانکی خاڵییان پێداوە.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک ویستویەتی لەرێگەی یاساوە داوای مافی خۆی بکات، نزار عەبدولواحید بەچەندین شێوە هەڕەشەی لێ کردووە لەوانە لەرێگەی تەلەفۆنەوە پێی وتوە " لەسەر ئەو بابەتە بڕۆیت کۆتاییەکەی باش نابێت بۆت"، دەڵێت بۆ هەموو قسەکانی بەڵگەی تەواوی پێیە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا حاجی جیهاد دەڵێت، نزار لە رێگەی دانانی بۆمبی چێنراوەوە ویستویەتی بیکوژێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا داوا لە گەلی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بەهانەیەوە بچن و لەدەست نزاری برای شاسوار عەبدولواحید ڕزگاری بکەن هەروەها مافەکەی بۆ بگەڕێننەوە.
ئەم وتانەی بازرگانە عێراقییەکە لەکاتێکدایە، به گوێرهی نووسراوێكی دادگای تێههڵچوونهوهی بهغدا – رهسافه، ژماره (1603) كه له 19/11/2023 دهرچووه، تێیدا هاتووه: "تاوانبار نزار عهبدولواحید قادر ئیبراهیم بابان، به تۆمهتی ساختهكردنی چهكی بانكی سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ دهركرا."
له نووسراوهكهدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: "فهرمانی دهستگیركردن بۆ تاوانبار نزار عهبدولواحید قادر ئیبراهیم بابان، به گوێرهی ماددهی 1/459 له یاسای سزاكانی عێراقی جێبهجێ دهكرێت".
هەر لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، دادگا مافی داوەتە سكاڵاكاران كە پەنا بۆ دادگای مەدەنی ببەن كە داوای مافە مەدەنییەكانی خۆیان.
هەروەها ئەمەش لەکاتێکدایە، بەدەر لە نزار عەبدولواحید، لە هەرێمی کوردستانیشدا شاسوار عەبدولواحید کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی کۆمپانیای نالیا و کەناڵەکانی NRT و چەندین دەزگای میدیایی سێبەرە تۆمەتبارە بە بردنی پشکی 10 هەزار خاوەن پشک لە پڕۆژەی چاڤی لاند و هەروەها پێنەدان و خواردنی پارەی دەیان رۆژنامەنوس و پەیامنێر و میدیاکار کە لە کەناڵەکانیدا کاریان کردووە.
هەروەها شاسوار عەبدولواحید سەدان ملیۆن دۆلاری قەرزاری حکومەتە و کە دواجار (پارەی میللەتە) و دەیان ساڵە بردوویەتی تا ئێستا نەیگەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.