هەرێم نیوز
ناوەندی گەردونناسی جیهانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، پێشتریش تورکیا و ئێران رایانگەیاند چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
ناوەندی گەردونناسی جیهانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بینینی مانگ لە ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە هەمو وڵاتە ئیسلامییەکان مەحاڵە، ئەویش بەهۆی ئاوابونی مانگ لەپێش خۆرئاوابون.
ئاماژە بەوەشکراوە، مانگ لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە زۆربەی ناوچە و وڵاتە ئیسلامییەکان دەبینرێت.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆكایەتی كاروباری ئایینی توركیا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی سێ شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و ڕۆژی چوار شەممە ( 2024/04/10 ) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.
هەروەها ، نووسینگەی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند، سبەینێ ئێوارە، کە دەکاتە سێ شەممە مانگ دەبینرێت، ڕۆژی چوار شەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.