هەرێم نیوز
شیرین فوئاد مەعسووم، كادیری پێشكەوتووی پارتی لە ئەکاونتی تایبەتی فەیسبووك بڵاوی كردەوە: "دواتر هەر دەیبیستن، بەڵام با من ئێستا چەند شتێکتان پێ بڵێم، هەڵبژاردن دوادەخرێت و لە وادەی خۆیدا ناکرێت. داواکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ دەکرێن لەلایەن کۆمسیۆنەوە."
ئەمڕۆ هەینی، شیرین فوئاد مەعسووم راشیگەیاند: هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش تا دوا هەناسەی سیاسی بۆ بودجە و مووچە و لابردنی مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێم دەجەنگێ و بەسەر تەحەدییەکانیشدا سەردەکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، كە بەپێی بەڵێنی بەغدا بێت، چیتر مووچە دواناکەوێ و مافەکانی هەرێم دەدەن.