هەرێم نیوز
دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵاكه‌ی مسته‌فا سه‌ند، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی عێراق له‌باره‌ی ناردنی 618 ملیار دیناره‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشيممە دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی دوو سکاڵای مسته‌فا سه‌نه‌د، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و سکاڵاکانی ڕەتکردەوە بە هۆی ئەوەی سکاڵاکان هیچ سیفەتی یاساییان نەبووە.
له سكاڵای یه‌كه‌مدا کە لەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکرابوو، داوای كردبوو بڕیارێکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بە نادروست دابنرێت بەهۆی ئەوەی کە پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌یه.
سكاڵای دووه‌می ئەو پەرلەمانتارە، لەسەر وەزیری دارایی عێراق بوو کە داوای کردبوو دادگا ئەو وەزیرە پابه‌ند بكات به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵەکانی (2023 ،2024 ،2025) به‌شێوه‌یه‌كی دروست، ئەگەرنا به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بناسێنرێت.