دواین هەواڵ

عێراق‌

 27/07/2024

50 هەزار پاکستانی لە عێراق دیار نەماون و لێکۆڵینەوە دەکرێت

هەرێم نیوز
عێراق کردنەوەی دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوەی لەبارەی دیارنەمانی هەزاران پاکستانی ڕاگەیاند، کە بۆ سەردانی مەزارگە ئاینییەکان لە مانگی موحەڕەمدا چونەتە ئەو وڵاتە.

وەزیری كاروباری ئاینی پاكستانی رایگەیاندووە: 50 هەزار هاوڵاتی پاكستانی لە عێراق دیارنەماون, ئەوەش وایكردووە, حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوەی بەپەلە ئەنجامبدات, لەبارەی دیارنەمانیان لەكاتی سەردانیكردنیان بۆ مەزارگە ئاینیەكانی عێراق, لەمانگی موحەرەمدا.

رۆژنامەی "ئومە"ی پاكستانی, لەزاری شۆدری حسێن, وەزیری كاروباری ئاینی پاكساتەوە بڵاویكردووەتەوە, ژمارەیەكی بەرچاو لە زیارەتكارە پاكستانیەكان لە ساڵانی رابردوداو لەكاتی سەردانیكردینان بۆ عێراق دیارنەماون.

لە یەكەم لێدوانی فەرمیدا, ئەحمەد ئەسەدی, وەزیری كاری عێراق, نیگەرانی خۆی دەربڕی لە زیادبونی ژمارەی كرێكاری بیانی بەشێوەیەكی نایاسایی, جەحتیشكرد لەوەی, لێكۆڵینەوە دەكەن لە دیارنەمانی هەزاران پاكستانی لە عێراق و, رێوشوێنی یاسایی گونجاو دژیان دەگرنەبەر.

ئەسەدی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە, لەماوەی چەند رۆژی رابردوو, لە زۆرێك لە وڵاتەكانەوە گەشتیار سەردانی عێراق كردووە, لەنێویاندا پاكستانیەكان, بەڵام زۆرێكیان بەبێ‌ بوونی رێگەپێدانی یاسایی تێكەڵاوی بازاڕی كاركردن بوون.

پۆلیسی عێراق بەم دواییانە رایگەیاند: گروپێكی تاوانكاری و رفاندنیان دەستیگركردووە, كە لە 9 پاكستانی پێكدێنن لەناوچەی شەعبی بەغداد, كە كاریان رفاندنی كەسانی بیانی و ئازادكردنیان بووە لە بەرامبەر بە بڕێك پارە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP