دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

ڕوونکردنەوە دەدرێت لە بارەی بینینی ئەو نەیزەکەی لە ئاسمانی عێراق بیندرا

هەرێم نیوز
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، دەرکەوتنی روناکییەک لە ئاسمانی عیراق بەھۆی سوتانی نەیزەکێکەوە بووە و ھیچ بومەلەرزەیەک بەو ھۆیەوە روونادات.

 ئەمڕۆ شەممە 7-9-2024، دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دەرکەوتنی روناکییەک لە ئاسمانی عیراق بەھۆی سوتانی نەیزەکێکەوە بووە و ھیچ بومەلەرزەیەک بەو ھۆیەوە روونادات.

باسی لەوەشکرد، بەشی بومەلەرزەزانی بە دواداچوونی بۆ بابەتی دەرکەوتنی روناکیەک کردووە کە لە چەند ناوچەیەکی ئاسمانی عێراق بینراوە. 

ئاشکراشیکرد، وا بڵاوکراتەوە کە ئەو روناکیە ئاماژەیەکە بۆ رودانی بومەلەرزە، بەڵام لە راستیدا ئەو روناکیە نەیزەکێک بووە کە لە بەرگە ھەوادا سوتاوە و بومەلەرزە بەو ھۆیەوە روونادات و ئەو دوو بابەتە پەیوەندیان بەیەکەوە نییە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP