هەرێم نیوز
بە ئامادەبوونی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بەردی بناغەی بەنداوی دووین، لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەردی بناغەی بەنداوی دوین، لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنرێت.
بەنداوی دووین، لەلایەن کۆمپانیای سێنک جێبەجێ دەکرێت، بەنداوەکە، توانای گلدانەوەی سهد ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەری چوار کیلۆمەتر چوارگۆشە بە ئاو دادەپۆشێ، هەروەها بەرزییەکەی حهفتا و پێنج مەتر دەبێت.
بەنداوی دووین دەبێتە پاڵپشتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای هەولێر و ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز دەکاتەوە، بە هەڵکەوتەی لەگەڵ قەڵای دێرینی دوین، بەنداوەکە دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری، هەروەها ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێکی گەشەسەندووی ڕاوەماسی کە سوودێکی گرنگی ئابووری هەیە بۆ دانیشتوانی نزیک لە بەنداوەکە.
بەهۆی ئەم بەنداوەوە، هەڵسانی لافاو دەبێتە شتێکی ئەستەم، چونکە بەنداوی دووین ڕێڕەوی ئاو ڕێک دەخات و هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری لە کارەساتی سروشتی دەپارێزێت.