هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور کرد و ئامادەییی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و ئاسانکاری لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
بهيانيى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و بۆ خۆناساندن، پێشوازیی لە ئیون گیوو شیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها ئامادەییی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و ئاسانکاری لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى دووپاتكردنهوهى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارييهكانى كۆرياى باشوور، جەختی لەسەر خواستی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریا و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەش لە سەرجەم کایەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، ئیون گیوو شیم وێڕاى ستايشكردنى ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى له بهرهوپێشبردنى پهيوهندييهكانى ههردوولا، خۆشحاڵیی خۆى بۆ دەستپێکردنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان کردەوە.