دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: ئەزموونی هه‌رێمى کوردستان لەسەر رێگەی راستە

هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، ئەزموونی کوردستان لەسەر رێگەی راستی دیموکراسییە. هه‌روه‌ها بۆ پتەوکردنی ئەم ئەزموونە دیموکراسییەش ده‌بێ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بە شێوەیەکی باڵا به‌ڕێوه‌ بچێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2024، ‎نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی دهۆکی کرد و بەئامادەبونی بەشێک لەئەندامانی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و ئەندام و کادرانی هەرسێ لقی ۱و۱۸و۲٠.

 نێجیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردن شەرعیەتیی دامەزراوە و دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێ دەکاتەوە و لەسەر هەموو ئاستەکاندا پێگەی هەرێم بەهێز و پتەوتر دەکات، هاوکات رۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە قووڵکردنەوەی ئەزموون و کولتووری دیموکراسی. 

 جەختی لەوەشکردەوە، کە هەموو لایەک بە پەرۆشەوە کار بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بکەن، سەرەڕای کەموکوڕییەکان، بەڵام ئەزموونی کوردستان لەسەر رێگەی راستی دیموکراسییە. هه‌روه‌ها بۆ پتەوکردنی کۆڵەگەکانی ئەم ئەزموونە دیموکراسییەش ده‌بێ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بە شێوەیەکی شارستانی و باڵا به‌ڕێوه‌ بچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP