دواین هەواڵ

ئابوری‌

 03/04/2024

وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیدا بەخەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممەم وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی دووی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان.

بەگوێرەی زانیاریەکانی هەرێم نیوز، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای کۆدی بایۆمەتری، وەکو پێشتر رێککەوتنی لەسەر کراوە لەنێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ رەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و بڕیارە ئەمڕۆ پارەکە بنێردرێت.

وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق لە مانگی رابردوو، 608 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەر هەرێمی كوردستان جگە لە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی دیكەی نەنارد، لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان هەموو مەرج و داواكارییەكانی بەغدای جێبەجێ كرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی ئاواتی شێخ نەجاب وەزیری دارایی، بەمەستی چارەسەر كردنی مووچەی مانگی سێ و بابەتی (هەژماری من) لە بەغدا و یەكەم كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP