دواین هەواڵ

جیهان‌

 03/04/2024

بوومەلەرزەیەک بە پلەی 7,5 ڕێختەر تایوانی هەژاند

هەرێم نیوز

زیانی بوومەلەرزەیەکەی تایوان کە بە گوڕی 7.5 پلە بەپێوەری رێختەر ئەو وڵاتەی ھەژاند و گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەکی بە‌ێز تایوانی هەژاند، ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی 7،5 پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویداوە 18 کیلۆمەتر باشووری شاری هوالینە لە کەناراوی ڕۆژهەڵاتی تایوان.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە کە لە قوڵایی 34،8 کیلۆمەتر ڕوویدا، زیان بەر شوێنەکانی نیشتەجێبوونی ناوچەکە گەیشت و، بەپێی ئامارە بەراییەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 90 کەسیش برینداربوون.

فەرمانگەی بوومەلەرزەزانی تایوان (CWA)، گوڕی بوومەلەرزەکەی بە 7،2 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕاگەیاند و، بڵاویکردەوە کە چەقەکەی 25 کیلۆمەتری باشووری هوالین بووە و لە قووڵایی 15 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.

هەروەها فەرمانگەکە بڵاویکردەوە کە بوومەلەرزەکە بەهێزترین بوومەلەرزەی 25 ساڵی ڕابردوو بووە کە تایوانی هەژاندووە و، هۆشداری دا لە دروستبوونی شەپۆلی گەورە لە ناوچەکانی باکووری دوورگەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP