هەرێم نیوز
لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە بەسرە دەیان خویندکار تێیدا بوون بە قوربانی، پارێزگای بەسرەش سێ رۆژ ماتەمی گشتی راگەیاند.
لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا لە هاریسەی بەسرەدا ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە 20 قوتابی دەدات و لە ئەنجامدا شەش قوتابی گیانیان لە دەستدا و نزیکەی شەشی تریش بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، پۆلیسی پارێزگای بەسرە شۆفێری بارهەڵگرەکەی دەستگیرکردووە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، شۆفێرەکە دانی بەوەدا ناوە کە کۆنترۆڵی بارهەڵگرەکەی لەدەست داوە بەهۆی لەکارکەوتنی سکلێتەرەکانی.
لەلایەن خۆیەوە، ئەسعەد عیدانی، پارێزگای بەسرە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند بۆ ڕێزگرتن لە گیانی ئەو قوتابییانەی قوتابخانەی زەینەبی سەرەتایی لە قەزای هارسە، کە لە ڕووداوەکەدا مردوون.
هەروەها وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ مردنی ژمارەیەک قوتابی لە پارێزگای بەسرە، ماتەمینی گشتیی لە سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ڕاگەیاند.
لای خۆشیەوە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و مامۆستایانی ئەو قوتابییانەی بەسرە دەکات کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بوونە قوربانی.