دواین هەواڵ

جیهان‌

 01/04/2024

بنکەی ئەمریکا لە سوریا بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەئامانج گیرا

هەرێم نیوز

بنکەی ئەمریکی لە ئەلتەنف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کرایە سەر.

دوابەدوای هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و کوژرانی 8 فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران، گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا دەستپێکردەوە و بنکەی ئەمریکایان لە ئەلتەنف لە سوریا بەئامانج گرتووە.

لەمبارەیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکی لە سوریا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگەیەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP