دواین هەواڵ

ئابوری‌

 01/04/2024

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریکردنی جەژن: خۆمان چاودێری مانگ ئەکەین و پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستین

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ دیاریكردنی جار ژنی ڕەمەزان، خۆیان چاودێری مانگ دەکەن و پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن، دەشڵێت، زۆرجار وەقفی سوننی عێراق چاوەڕێی ئەوان دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان یاخود جەژن. 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی رۆژی جەژنی رەمەزان خۆیان چاودێری مانگ دەکەن و پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە رێگەی لیژنەی چاودێری مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان، چاودێری بینینی مانگ دەکەن و رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکەن.

وتیشی، "چاوەڕێی هیچ وڵاتێک یان وەقفی سوننی عێراق ناکەین بۆ ئەوەی لە دوای ئەوان جەژن دیاریبکەین، بە پێچەوانەوە زۆرجار وەقفی سوننی عێراق چاوەڕێی ئێمە دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان یاخود جەژن، بۆ ئەمساڵیش هەر پشت بە خۆمان دەبەستین" .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP