دواین هەواڵ

جیهان‌

 31/03/2024

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا

هەرێم نیوز

بەپێی ئەنجامی جیاکردنەوەی 35٪ـی دەنگەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان لەلایەن ئاژانسی ئەنادۆڵەوە، دەنگی پارتەکان بەمشێوەیەن: 

جەهەپە: 38.39٪

ئاکپارتی: 37.38٪

دەم پارتی: 5.61٪

پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ: 4.7٪

مەهەپە: 3.26٪

ئیی پارتی: 3.13٪

ئەمە یەکەم جارە لە مێژوودا، جەهەپە نزیکەی 40٪ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت. هەروەها دەم پارتی، لە 11 شاری باکووری کوردستان لەپێشە. 

دەم پارتی لە 10 شاری باکووری کوردستان پێشەنگە. شارەکان بریتین لە: ئامەد، وان، بەدلیس، سێرت، مێردین، دێرسم، ئێلیهـ، مووش، جۆلەمێرگ و ئاگری. 

دەم پارتی، کە پێشتر ناوی پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە”بوو، بە گەورەترین پارتی كوردیی باكووری كوردستان دادەنرێت، بەهۆی بڕیارێكی دادگای توركیا و مەترسی داخستنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە، ناوەكەی بۆ “دەم پارتی” گۆڕی.

لە ئیستەنبووڵ لە کۆی 33.14٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و دەنگەکانی رکابەرە سەرەکییەکان بەمجۆرەن: 

ئەکرەم ئیماموغڵو - جەهەپە: 49.85٪

مورات کوروم - ئاکەپە: 41.39٪

لە ئەنقەرە 15.39٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە

مەنسووڕ یاوەش - جەهەپە: 57.28٪

تورگوت ئاڵتینۆک - ئاکەپە: 35.33٪

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان و تورکیا  61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لە هەڵبژاردنەکەدا، ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

هەڵبژاردنەکە لە 30 گەورە شارەوانیی و 51 شارەوانیی شارەکان، 973 شارەوانیی قەزاکان و 390 شارەوانیی ناحیەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP