دواین هەواڵ

جیهان‌

 31/03/2024

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەرێم نیوز

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستیپێکرد و 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە؛ 50.59٪ی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪یشیان پیاون. لە هەڵبژاردنەکەدا، ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

ملیۆنەها دەنگدەر لە تورکیا، روو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان، حزبی ئاک پارتی بە سەرکردایەتی ئەردۆگان هەوڵی بەدەستهێنانەوەی دەسەڵاتی پێنج شارەوانی دەدات کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە دەستی داوە.

بردنەوەی حزبەکەی ئەردۆگان لەوانەیە بەردەوامی بە هەموارکردنەوەی دەستور بدات، ئەو هەنگاوەش رێگە بە سەرۆک کۆماری تورکیا دەدات لە دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، بەشداری لە خولێکی دیکەی هەڵبژاردن بکات.

لەلایەکی دیکەوە بردنەوەی شارەوانی شارە سەرەکییەکانی تورکیا، لەوانەیە دوبارە رۆح بکاتەوە بەبەری ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە، کە بەهۆی شکستهێنانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمجارە توشی نیگەرانی و دڵتەنگی و دابەشبون بون.

هاوڵاتییانی باکووری کوردستان و خەڵکی تورکیا نوێنەرەکانیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان هەڵدەبژێرن و هاووڵاتییانی باکووری کوردستان لەم هەڵبژاردنە دەیانەوێت کۆتایی بە بڕیاری قەیووم بێنن.

لەم هەڵبژاردنەدا، 34 پارتی سیاسیی ڕکابەریی لە سەر مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتیی 81 شارەوانیی شارەکان دەکەن کە 30یان گەورە شارەوانین، هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکانن و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێکانە، هەروەها 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن، بە گشتی 208,000 سەندووقی دەنگدان لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کراون.

لەم هەڵبژاردنەدا 61,441,882 هاووڵاتی باکووری کوردستان و خەڵکی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە، لە نێویاندا 1,032,610 کەس یەکەمجارە دەنگ دەدەن.

پرۆسەی دەنگدان لە باکووری کوردستان و بەشێکی تورکیادا کاتژمێر 7ی بەیانی دەنگدان دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 4 کۆتایی دێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP