دواین هەواڵ

عێراق‌

 30/03/2024

لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەڵگەنامە كۆنەكانی هاوڵاتیان كاریان پێناكرێت

هەرێم نیوز

لە سبەینێوە کارتی نیشتمانی دەبێتە بەڵگەنامەی فەرمی و بەڵگەنامە كۆنەكانی هاووڵاتییان كاریان پێناكرێت.

عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زیاتر 36 ملیۆن هاوڵاتی لەسەرانسەری عێراق, لە سیستمی كارتی نیشتمانیدا تۆماركراوە.

عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند،  نزیکەی 84%ی عێراقییەکان ئێستا خاوەنی کارتی نیشتیمانین.

ئاماژەی بەوەوەشکرد، لەسەرەتای مانگی نیسانەوە، 1ی4 بەڵگەنامە كۆنەكان لە عێراق كاری پێناكرێت.

وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتیشی: لە ئایندەدا كارتی نیشتمانی لە بری كارتی دەنگدان بەكاردەهێنرێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP