دواین هەواڵ

جیهان‌

 30/03/2024

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا: ئەورووپا لە قۆناخی پێش جەنگدایە

هەرێم نیوز

لەوانەیە لە جەنگی جیهانیی دووەمەوە، ئەمە یەکەم جار بێت ئەورووپا هەست بە نیگەرانیی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێكی هاوشێوە بکات. دۆناڵد تەسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا پەنجەی خستە سەر برینە ئەورووپییەکە و دەڵێت، "لە قۆناخی پێش جەنگداین."

دۆناڵد تاسک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی "لێنا" کە گەورەترین هاوپەیمانی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا لەخۆدەگرێت، وتی، "شەڕ چیتر چەمکێکی ڕابردو نییە، زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردوە، ئەوەی ئێستا زۆر جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە کە ئەگەری هەر سیناریۆیەک هەیە، لە ساڵی 1945وە دۆخێکی لەم شێوەیەمان نەبینیوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم کە پێدەچێت وێرانکەر بێت، بەتایبەتی بۆ نەوەی نوێ، بەڵام دەبێت لەگەڵ ئەو دۆخە ڕابێین کە سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردووە، ئەویش سەردەمی پێش جەنگە.

دۆناڵد تاسک، جەختی لەوە کردەوە کە لە بۆچوونەکەی زیادەڕەوی نەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بابەتەکە ڕۆژانە ڕوونتر دەبێتەوە.

لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر هەستی ئارامی سەقامگیری ئەوروپای هەژاند، ئەوەش وایکرد زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی بەرهەمهێنانی چەک خێراتر بکەن بۆ ئەوەی ئەو شتانەی کە پێویستیان پێی بو بۆ کیێڤ و هێزەکانیان دابینی بکەن.

هەروەها ئەم هۆشدارییانە لە کاتێکدان، کە ئەگەری گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ کۆشکی سپی، لە پێشەنگی نیگەرانییەکانی کیشوەری ئەوروپادایە، بەتایبەتی دوای هەڵوێستە گوماناوییەکانی بە ئاشکرا سەبارەت بە ناتۆ و هەندێکجار ستایشی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP