هەرێم نیوز
ئەمرۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی ئەو بابەتانەی کە داواکراوە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تەنها بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۳ - ۲۰۲٤) لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لەنووسراوەکەدا کە ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردەى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین و زاخۆ و سۆران کراوە، ئاماژە بەوە کراوە، هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا، خشتەى پرۆگرامى خوێندنى ئەو بابەتانەتان بۆ دەنێرین کە داواکراون بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى نیشتمانى پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى تەنها بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) لە خولى یەکەم و دووەم.