دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/02/2024

ئاسایش چەند بڕیارێکی بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەرکرد

هەرێم نیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌ركرد وهەرکەس پابەند نەبێ ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

 هۆبه‌ی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومه‌كی ئاسایشی سلێمانی، لە نوسراوێکدا رایگەیاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیام نوسینگه‌، ده‌ستگێڕ و كاسبكاران کراوەتەوە کە پابه‌ندی پێنج بڕیاری دیاریكراو بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌.

هۆبه‌ی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومه‌كی ئاسایشی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکردوە، نابێت جیاوازی بكرێت له‌نێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ، كاتێك دراو وه‌رناگیرێت كه‌ (ساخته‌، دڕاو، ته‌واو ژاكاو) بێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی وه‌رگرتنی حه‌واڵه‌ داوای كه‌فیل نه‌كرێت و بدرێت به‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ناویه‌وه‌ هاتووه‌ یاخود بریكارنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێ بێت كه‌ به‌ناویه‌وه‌ هاتووه‌.

بەگوێرەی نوسراوەکە، ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌واڵه‌ وه‌رده‌گرێت پێویسته‌ پێناسی پێ بێت، مامه‌ڵه‌كردنیش ڕاسته‌وخۆ و ڕووبه‌ڕوو ده‌بێت، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێنه‌دراوه‌



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP