دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11/02/2024

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی هەرێم کە پێکهاتون لە چەند ئەندامێکی بەرێوەبەرایەتی ژمێرکاری وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان و دیوانی چاودێری دارایی، بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەمێننەوە بۆ دروستکردنی تیمی هاوبەشی یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لە نێوان هەرێم و بەغدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ی 2ی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێكی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ پێكهاتون له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم گەیشتنە بەغدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەردانی ئەو شاندە بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەشە، بۆ یەکخستنی ڕێکارە دارایی و  ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عێراق.

ئەوەش هاتووە، شاندەکە بە هاوبەشی لە چەند ئەندامێکی بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان پێکهاتون. 
بڕیارە ماوەی چەند ڕۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە

باسی لەوەش کردووە، شاندە هونەرییەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ماوەی چەند ڕۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە، بۆ بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP