دواین هەواڵ

عێراق‌

 11/02/2024

عێراق و ئەمریکا دانوستانەکانی نێوانیان دەستپێدەکاتەوە

هەرێم نیوز

دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە بەغداد دەستپێدەکاتەوە.

خالید یەعقوبی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی  لەمیانی چاوپێکەتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەغدا گەڕێکی دیکەی دانووستانەکان لەگەڵ واشنتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەڕێوەدچێت.

یەعقوبی ئاماژەی بەوەشکرد،  سەرەڕای هەموو ململلانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەڵام عێراق سوورە لە سەر درێژەدان بە دانووستانەکانی "دەرکردنی هێزە بیانییەکان"، چونکە هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە.

وتیشی:  کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی عێراق و نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنانە بە ئەرکی هێزە بیانییەکان، کۆبوونەوەکە لە کۆبوونەوەکەی پێشوو فراوانترە و دەشڵێ؛ ناکرێت چاوەڕێ بکەین لە هەموو لایەکەوە هەڕەشەمان لێ بکرێت، بۆیە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان، جگە لە دانووستان هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە.

هاوکات، یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندووە، لیژنەی ھاوبەشی نێوان بەغداد و واشنتۆن ئەمرۆ دەست بە گفتوگۆکانیان دەکەنەوە لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەوەش لەدوای ئەوەی پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە چوارچێوەی لیژنەیەکی باڵای سەربازیدا بەردەوامی بە دانوستانەکان بدەن.

دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دوای ھەفتەیەک لە ئاڵۆزی توندی نێوان ئەمریکا و عێراق دێت ئەوەش بەھۆی نیگەرانیەکانی عێراق دوای کوژرانی سەرکردەیەکی حزبوڵای عێراق لە بەغداد لەلایەن ئەمریکاوە.

ھەروەھا موحسن مەندەلاوی داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە کە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران ژمارە18 بۆ ساڵی 2020 لەبارەی دەرکردنی ھێزە بیانییەکان لە عێراق جێبەجێ بکات.

ەمەش لە کاتێکدا بڕیارە ئەمڕۆ ، گفتوگۆکانی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریکا لەبارەی کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، دەست پێ بکەنەوە.

ڕۆژی27ی مانگی کانوونی دووەم، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی یەکەم کۆبوونەوەی گفتوگۆی نێوان لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریکا تایبەت بە کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، ئەنجامدرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP