هەرێم نیوز
دیوانی وەقفی سونی عێراق رایگەیاند، سبەینێ یەكەم رۆژی مانگی شەعبانی ساڵی (1445)ـی كۆچییە، هاوکات نوسینگەی سیستانی دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەجەب دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەنراوێكدا دیوانی وەقفی سونی عێراق بڵاویكردەوە: لەسەر بنەمای بینینی مانگ و دوای پشتڕاستكردنەوەی لەلایەن دیوان، سبەینێ یەكشەممە (2024/2/11)ـی زاینی دەبێت بە یەكەم رۆژی مانگی شەعبانی ساڵی (1445)ـی كۆچی.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌دواداچون و بینینی مانگی شه‌عبان له وڵاتانی سعودیه، میسر، ئوردن، كوه‌یت، ئیمارات، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، عومان، مه‌غریب، تونس، جه‌زائیر، عێراق و یه‌مه‌ن ئه‌نجامدرا، سوڵتانییه‌تی عومان ڕایگه‌یاند، بینینی مانگی شه‌عبان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی شه‌عبانی ساڵی 1445ی كۆچی.
هاوكات، میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە؛ سبەینێ یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەجەب دەبێت، رۆژی دوشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە.
بەپێی رۆژژمێری كۆچی، لە دوای كۆتایی هاتنی مانگی شەعبان، مانگی رەمەزانی پیرۆز دەست پێدەكات.