هەرێم نیوز
شاخەوان عەبدوڵا ڕایگەیاند، “سوودانی ئەنجومەنی وەرزیرانی راسپاردوە بۆ بەجێ بەجێ کردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان”.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی لەبەرواری 17ی شوبات داوایەکمان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرد لەسەر کێشەکانی جوتیاران و جێ بەجێ کردنی یاسایی پوچەل کردنەوەی بریارەکانی حزبی بەعسی لەناوچوو، سەرۆک وەزیران فەریق عبدالکریم سودانی راسپارد وئەویش لیژنەیەکی دروست کرد و رەوانەی کەرکوک کراو کۆمەڵێک پێشنیاریان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرد”.
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەمرۆ فەریق عبدالکریم ئاگاداری کردم جیا لەپەسەند کردنی پێشنیارەکان ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەرزیرانیشی راسپاردوە بۆ دەرچواندنی رێنمایی تایبەت بەجێ بەجێ کردنی یاسای گەراندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان”.
باسی لەوەشکرد: “تادوا قۆناغ و دەست پێکردن بەمامەلەی بەناو کردنی زەوییەکان لەلایەن جوتیارانەوە لەگەلیان دەبین و لەخزمەتیان دەبین”.