هەرێم نیوز
دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلە بارانێكی بەهارەی رەمەزانی لەم هەفتەیە دەست پێ دەكات و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، هاوكات ئەگەری درێژبوونەوەشی هەیە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەشی پێشبیینی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لە هەندێك ناوچەی وڵات كەشێكی بارانی بەهاری، کە بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دایە لە رۆژی سێشەم، چواری ئەم مانگە دەست پێ دەكات، نۆی مانگ كۆتایی پێ دێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامی دەبێت.
هاوكات ئاماژەیشی كردووە، رەنگە شەپۆلەكە درێژتریش ببێتەوە.
بەپێی پێشبینیی دەستەكە، چڕیی باران بارینەكە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و رۆژئاوا دەبێت، لەگەڵ هەندێك لە ناوچەكانی باكور وهەرێمی كوردستانیش.