هەرێم نیوز
دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا نانی بەیانی لەبازاردا بە ئاشکرا قەدەغەیە.
دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرکردووە و دەبێت هەمووان پێوەی پابەند بن.
دەقی بڕیارەكان:
– نانی بەیانی لەبازاردا بە ئاشکرا قەدەغەیە.
– ئەنجامدانی ئاهەنگ و چالاکیی هونەری قەدەغەیە لەگەڵ پیرۆزی ئەم مانگەدا هاوئاهەنگ نەبێت.
-چێشتخانە و شوێنەکانی خواردن پێش خۆرهەڵاتن و تا خۆرئاوابوون دادەخرێن، جگە لەو شوێنە گەشتیاریانەی، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:-چێشتخانە گەشتیارییەکان لەسەر ڕێگاکانی دەرەوە.
-چێشتخانە بەناوبانگەکان ئەگەر دەیانەوێت لەناو شارەکاندا کراوەبن پێویستە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەمە سەردانی دەسەڵاتی گەشتیاری بکەن، بۆ وەرگرتینی مۆڵەت.
باسی لەوەشکرد، هەرکەسێک پابەند نەبێت بەم ڕێنماییانە ئەوا بەپێی یاسا ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.