دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/12/2023

دوو کرێکار لە کارگەیەکدا لەبەر هەژاری خۆیان هەڵواسی

هەرێم نیوز

لە کارگەیەکی پتروکیمیایی لە شاری ئیلام، دوو کرێکار لە کارگەکەدا بەهۆی دەرکرانیان لە کارەکانیان خۆیان هەڵواسیوە، لەماوەی دوو ساڵدا شەش کرێکار لەو کارگەیە هەستاون بەم کارە.
دوو کرێکارەکە لەم ڕووداوە زیندوو مانەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.بەڵام پێشتر چوار کرێکار بەهەمان شێواز خۆیانکوشتووە.

کارگەی چوار ئیلام، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تایبەت بە پیترۆکیمیایی ڕۆژی پێنجشەممە هەستان بە دەرکردنی سیانزە کرێکار لە کارگەکەیان. لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا شەش کرێکار بەهۆی ئەوەی لە کارگەکە دەرکراون، هەر لەناو کارگەکەدا خۆیان هەڵواسیوە.

بەوتەی کرێکارانی کارگەکە کە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئێران قسەیان کردووە، ڕۆژێ پێنجشەممە سیانزە کرێکار دەرکراون، دوو کرێکاریش بۆ ئەوەی بەرپرسانی کارگەکە نەڵێن بەهۆی کێشەی  خێزانییەوە بووە، هەر لەناو کارگەکە خۆکوژییان کردووە.
کرێکارەکان باسیان لەوەشکردووە، تاکە شوێن بۆ کارکردنی ئێمە هەر ئەم کارگەیە، بەرپرسان دەڵێن پێویستمان پێتان نەماوە بەڵام ئێمە بڕوامان وایە کەسانی نزیکی خۆیان لەبری دەرکراوەکان دادەمەزرێنن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە جیاجیاکان لە ئێران، نزیکەی 50لەسەدی خەڵکی ئێران هەژارن.
لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانیش، بەشێکی خەڵکی لەبەر هەژاری کاری کۆڵبەری دەکەن، کە زۆرجار لەلایەن سەربازانی ئێرانەوە بەتەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP