دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 22/12/2023

ئەکتەرێکی بەناوبانگ بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرا

هەرێم نیوز

ڤین دیزڵ لەلایەن یاریدەدەرێکی پێشووی خۆی بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لەسەر سێتی فیلمی "خێرا و تووڕە 5" تۆمەتبارکرا.

ئاستا جۆناسان، یاریدەدەری ڤین دیزڵ ئەکتەری ئەمریکی، لە دادگای لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە و دەڵێت، ڤین دیزڵ لەکاتی تۆمارکردنی فیلمی تووڕەیی و خێرایی 5 لە هۆتێل دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەرم.

لای خۆشیەوە، پارێزەرێکی ڤین دیزڵ، دەڵێت بریگەرەکەی ئەم تۆمەتانەی بەتەواوەتی ڕەتکردووەتەوە و بەڵگەشی لەمبارەوە لەبەردەستە.

هەر لە سکاڵاکەی ئاستا جۆناسان هاتووە، ڕۆژێک پاش ڕاگەیاندنی بابەتەکە، لەلایەن خوشکی ڤین دیزڵ لەسەر،کە سەرۆکی ئەو کۆمپانیایەیە کاری تێدادەکات، لەکارەکەی دوورخراوەتەوە.
ئاستا جۆناسان دەڵێت، ئەم کارە بۆ ئەوە کراوە کە  ئەستێرە هۆڵیوودییەکە بپارێزن و پەردەپۆشی ڕووداوەکە بکەن، بۆیە سکاڵای لە خوشکی ڤین دیزڵیش تۆمار کردووە.

ڤین دیزڵ، لەدایکبوونی 1967،ئەکتەرێکی ناوداری سینەماییە، کە زیاتر بەبەشدارییەکانی لە زنجیرەفیلمی خێرا و توڕە (Fast and Furious) دەناسرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP