هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی بریتانیا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی به‌غدا كرد و رایگه‌یاند، ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دۆخه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه دروست ده‌كات، بۆیه پێوسته عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی له شه‌ڕ به‌دوور بگرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارشاڵ سامی سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكاری به‌رگریی بریتانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئافریكا و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕیان له غه‌ززه تاوتوێ كرد، له‌وباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندوه، "ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دۆخه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه دروست ده‌كات، بۆیه پێوسته عێراق به هه‌مو شێوه‌یه‌ك خۆی له شه‌ڕ به‌دور بگرێت، چونكه شه‌ڕ هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نیا ئاشتی چاره‌سه‌ره".
ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسیی عێراقیش هه‌ردولا هاوڕا بون كه پێویسته ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی عێراق بپارێزرێت و هه‌مولایه‌ك ده‌بێت به‌رپرسیارانه ڕه‌فتار بكه‌ن و جه‌ختیان له پێویستیی پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و نێرده دیپلۆماتییه‌كان له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له عێراق كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا هاوڕا بون كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌منی عێراق ده‌كات، بۆیه عێراق و هه‌رێمی كوردستان هێشتا پێویستییان به پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی داعش، له‌مباره‌یه‌وه سامپسۆن به‌رده‌وامیی پابه‌ندیی به‌ریتانیای له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوپات كرده‌وه.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بو، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردولا دوایین كۆبونه‌وه و دیداره‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان به پێشهاتێكی ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند.