دواین هەواڵ

عێراق‌

 21/11/2023

پەرلەمانی عێراق ئەندامێتی حەلبوسی كۆتایپێهینا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, بە نوسراوی فەرمی ئەندامێتی حەلبوسی لەپەرلەمان كۆتایپێهینا.

پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا دانیشتنی داهاتووی خۆی كە بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەن تەرخان بكات دوای ئەوەی پۆستەكە چۆڵ بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 14ـی 11ی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامیێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP