هەرێم نیوز
بانكی رافیدەین عێراقی رایگه‌یاند، كارتێكی ئه‌لیكترۆنی نوێ بۆ لیژنه‌كانی كڕین له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌خه‌نه‌ڕو به‌مه‌به‌ستی كڕینی پێداویستیه‌كانیان، کارتەکە ته‌نها بۆ كڕین به‌كارده‌هێندرێت و ناتوانرێت پاره‌ی كاشی لێ ده‌ربهێنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانكی رافیدەین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی حكومه‌ت و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ندكردنی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی، بانكی ڕافده‌ین خستنه‌بازاڕی كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ لیژنه‌كانی كڕین بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ژماره‌كانیان لای بانكی ڕافده‌ین و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بانكی رافیدەین ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردن و په‌سه‌ندكردنی كارته‌كه بۆ لیژنه‌كانی كڕین، میكانیزمی كاركردنی ئه‌م كارتانه به‌پێی به‌پێی چه‌ند رێنمایی و مه‌رجێك ده‌بێت.
مه‌رج و رێنماییه‌كانی به‌كارهێنانی كارته نوێیه‌كه:
- ناتوانرێت پاره‌ی كاش له كارته‌كه ده‌ربهێنرێت
- كارته‌كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كارناكات
- ناتوانرێت له كارته‌كه‌وه گواستنه‌وه بكرێت
- عموله‌ی سفره بۆ بازاڕكردن
- پاره بخه‌ره ناو كارته‌كه‌وه و بۆ مه‌به‌ستی كڕین به‌كاری بهێنه
- كارته‌كه جۆری مه‌دینه