دواین هەواڵ

جیهان‌

 16/11/2023

جۆ بایدن سەرۆکی چین بە دیکتاتۆر ناوی دەبات

هەرێم نیوز

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین، لووتکەیەک لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆی کردنەوە، هەردووکیان جەختیان لە نەهێشتنی گرژییەکانی نێوانیان کردەوە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شی جینپینگ، هاوتا چینییەكەی ڕایگەیاند كە هێشتا سەركردەی چینی بە "دیكتاتۆر" دەزانێت، ئەو زاراوەیەی دووبارە كردەوە كە سەرەتای ئەمساڵ پەكینی تووڕە كردبوو.

لە دوای کۆبونەوەکە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، بایدن لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی ئایا هێشتا شی جینپینگ بە دیكتاتۆر دەزانێت، گوتی : ئەو دیكتاتۆرێكە بەو مانایەی كە پیاوێكە وڵاتێك بەڕێوەدەبات، وڵاتێكی كۆمۆنیستی كە لەسەر بنەمای سیستەمێكی حكومەت دامەزراوە كە تەواو جیاوازە لە سیستمی ئێمە.

هەروەها بایدن ئاماژەی بەوەدا كە لەگەڵ سەرۆكی چین ڕێككەوتووە كە لە كاتی ڕوودانی هەر قەیرانێكدا بە تەلەفۆن "راستەوخۆ و دەستبەجێ" قسە بكات.

سەرۆكی ئەمریكا ڕوونیكردەوە، لەگەڵ سەرۆکی چینی ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی "هێڵەكانی پەیوەندیكردن بە كراوەیی لەنێویاندا بهێڵنەوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی چوارشەممە، 15ی 11 سەرۆكی ئەمریكا لە شوێنێكی تایبەتدا لە وۆیدساید لە گردەكانی كالیفۆرنیا پێشوازی لە سەرۆكی چین كرد، لەوێ كۆبونەوەیەكی لەگەڵ كرد‌و دواتر پێكەوە نانیان خوارد.
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP