دواین هەواڵ

جیهان‌

 15/11/2023

پێشنیاری ئاگربەستی کاتی دەکرێت لە غەززە

هەرێم نیوز 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئاگاداری قەتەرییەوە بڵاویکردەوە، لە ئێستادا نێوەندگیرە قەتەرییەکان هەوڵی گەیشتن بە رێێکەوتنێک لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دەدەن، بۆ ئەوەی 50 بارمتە ئازاد بکرێت و لە بەرامبەردا سێ رۆژ ئاگر بەست رابگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەکرێت و ئیسرائیلش کۆمەڵێک و ژن و منداڵی فەڵەستینی ئازاد دەکات و هاوکارییە مرۆییەکانی غەززەش زیاد دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕو، بزوتنەوەی حەماس بە رێککەوتنەکە رازی بوە، بەڵام ئیسرائیل تا ئێستا رزامەندی دەرنەبڕیوە، ئەوەش لە دوای ئەوەی چەندین رێککەوتنی دیکەی هاوشێوەی رەت کردەوە، بەڵام پێدەچێت لەم جارەدا قایل بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP