دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/11/2023

مەسرور بارزانی: هیوادارم بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵک و شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی x ڕایدەگەیەنێت: "یادی 239 ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت."
مەسرور بارزانی، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوادارم خوای گەورە دەرفەتی ئەوەمان بۆ برەخسێنێت کە بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵک و شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین".

ئیبراهیم پاشای بابان لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 بەردی بناخەی سلێمانی داناوە. سلێمانی پایتەختی ئەوکاتی میرنشینی بابان بوو و ئێستاش پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستانە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP