دواین هەواڵ

کلتور‌

 10/11/2023

سلێمانی: پایتەختی وەڕگێڕان لە عێڕاقدا

د. پشتیوان فەرەج

سلێمانی شارێکە دانیشتوانەکەی 2,345,522 کەسە, لە ڕۆژهەڵاتی عێڕاق شاری سلێمانی بۆ زیاتر لە 200 ساڵە بووە بە ماڵی کەلتوری کوردان. هەمیشە ئەدەبن ڕۆڵێکی گاریگەری قوڵی بینیوە لە ژیانی کەلتوری و ئابوری و گەشەپێدانی ئەم شارەدا. شارەکە سروشتێکی ئاشتیانەی پێکەوەژیانی هەیە و ئەمەش وای کردوە زمانى کوردی سۆرانی ببێت بە زمانی فەرمی و ئەدەبی کوردان.

شەقامەکانی شاری سلێمانی بەناوی شاعیرە بەناوبانگەکانەوە نراون و پەیکەری نوسەران و ئەدیبان لەهەموو شوێنێکی پارک و شوێنە گشتیەکاندایە و دانیشتوانی ئەم شارە ئاشنایەتیەکی باشیان هەیە لە بواری هۆنراوەی کلاسیکی کوردی. ئەدەب و نەریتی داهێنانی ئەدەبی شارەکەی داگیر کردوە. بەڵام سلێمانی ناوەندێکی گرنگترە لەوەی کە هەر لەبواری ئەدەب و هونەردا کورت بکرێتەوە.
شاری سلێمانی لە ئێستادا زیاتر بە پایەتەخت یان ناوەندی وەرگێڕانی هەموو عێڕاق ناسراوە و شارێکە زۆرترین دەزگای چاپ و پەخشی تێدایە.. شاری سلێمانی زیاتر لە حەوت ناوەندی بەناوبانگی گەورەی تێدایە. بەبەراورد بە شارەکانی دیکەی کوردستان و عێڕاق شاری سلێمانی ساڵانە زۆرترین پێشانگای کتێب و بڵاوکردنەوە و لە چاپدانی کتێبی تێدایە و بەردەوام بووە بە مەڵبەندی نوسەر و وەرگێڕەکان و سەرنووسەر و بڵاوکراوەکان شاری سلێمانی بە پایەتەختی ڕۆشنبیری دەزانن.

بە مەبەستی پاراستنی کەلەپووری خوێندنەوەی شارەکە، پارێزگای سلێمانی بودجەی ساڵانەی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەرخان دەکات بۆ بەرنامە ڕۆشنبیرییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری زیاتر لە 2000 کارمەندی هەمیشەیی هەیە و زیاتر لە 39 نوسینگە و لقی ئەدەبی لەو شارەدایە.

شارس سلێمانی ساڵانە میوانداری فیستیڤاڵی گەورەی ئەدەبی دەکات، لەوانەش فیستیڤاڵی ساڵانەی گەلاوێژ کە لە ساڵی 1996 دامەزراوە و بانگهێشتی نووسەرانی کورد، عەرەبی، فارسی، تورکی و عێراقی دەکات بۆ بەشداریکردن و خستنەڕووی داهێنان و کارەکانی نوسین و وەڕگێڕان. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێکخراوی دیدی من، کە ڕێکخراوێکی خوێندکارانی زانکۆیە، کۆنفرانسێکی ساڵانە بەڕێوە دەبات تایبەت بە هونەر کە تیایدا هونەرمەندانی ئەدەبی تێدایە، بۆ نموونە چاپی 2018، تیشک دەخاتە سەر گرنگی وەرگێڕانی ئەدەبی. لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگترین ڕۆژژمێری فیستیڤاڵەکانی شاری سلێمانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانییە، کە تیشک دەخاتە سەر بەهرەی گرافیکی سینەمای کوری و هەروەها فیلمەکانی ماڵی هونەری نێودەوڵەتی. جێ ی باسە سەرمایەدارانی شاری سلمێانی پشتیوانی و پاڵپشتیەکی زۆر گەورەی نوسەرانی ناوچەکە دەکەن.

له ماوه ی پێنج ساڵی ڕابردوودا سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ نووسه رانی شاره که نوێ کردووه ته وه و هه ستێکی نوێی پۆزه تیڤانه ی به رامبه ر به پایته ختی ڕۆشنبیری و داهینانه که ی پێشکه ش کردووه . لەگەڵ نوێبوونەو و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، شارەکە سیاسەت و ڕێوشوێنی داڕشتووە و جێبەجێی کردووە بۆ پشتگیریکردنی داهێنان لەبواری ئەدەبیاتی نوێ و کاری وەڕگێڕان
سلێمانی شارێکی داهێنەرانەی ئەدەبی و وەڕگێڕانە و خەونى ئەم شارە لەم خاڵانەی خوارەوەدایە:

بە دیجیتاڵکردنی کۆکراوەکانی ئەرشیفە فراوانەکانی سلێمانی، دڵنیابوون لە پاراستن و دەستپێگەیشتنیان؛

ئەنجامدانی وۆرکشۆپی شیعری و وەرگێڕان بۆ پەرەپێدانی گشتی لە بوارە ئەدەبی و هونەریەکاندا؛

برەودان بە چێشتلێنانێکی تەندروست و نەریتی لەگەڵ کتێبێکی چێشتلێنانی فرەزمان کە لەسەر زانیاری نەریتی و نووسینی خۆراک و زانستی خۆراکی هاوچەرخ بنیات نراوە؛

میوانداری فیستیڤاڵێکی ئەدەبی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ناساندنی نووسەرانی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ بۆ خوێنەرانی کورد؛ هەروەها

وەرگێڕانی ئەدەب لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانە جیهانییەکانی دیکە و بە پێچەوانەشەوە بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگی نیێوان کەلتورەکان و دیالۆگی نێودەوڵەتی.
ئەم نوسینەم وەرگرتوە و وەرگێڕاوە لە تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونیسکۆ

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP